١٢ نیسان ٢٠٢٢ - ١٣:٢٥
باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست نیشان کردنی باڵیۆزی نوێی ئێرانی لە عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کراوە و بەم زووانە دەچێتە ئەو وڵاتە.

خەتیب زادە ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی : حسێن ئال سادق وەکوو باڵیۆزی نوێی ئێران بەم زووانە لە  بەغدای پێتەختی عێراق دەست بەکار دەبێت.

342/